هەواڵ و چالاکیەکان
وۆرکشۆپی (گرنگی بەدەزگاکردن بۆ کۆمپانیاکانی سەرمایە هاوبەش)
دامەزراوەی بەدەزگاکردن بۆ بەڕێوەبەران بە هاوکاری لەگەڵ دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی IFC سەر بە کۆمەڵەی بانکی نێودەوڵەتی و بازاڕی بۆرسەی عێراقی هەستاوە بە پێشکەشکردنی وۆرکشۆپێک دەربارەی (گرنگی بەدەزگاکردن بۆ کۆمپانیاکانی سەرمایە هاوبەش) لە ڕێکەوتی 19/8/2019 لە هۆڵی وەبەرهێنەران لە تەلاری بازاڕی بۆرسە – بەغداد. و لە لایەن مامۆستا (ئەحمد ئەلیاسری)ی بەڕێزەوە پێشکەشکرا و، زیاد لە 40 دامەزراوە ئامادەی وۆرکشۆپەکە بوون.
ئامانجی وۆرکشۆپەکە بریتی بوو لە:
- ناساندی دامەزراوەی بەدەزگاکردن بۆ بەڕێوەبەران و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی لە بواری بەدەزگاکردنی کۆمپانیاکاندا.
- بیرۆکەی بەدەزگاکردن و گرنگیی بۆ بەردەوامیی کۆمپانیاکان ڕوون کرایەوە.
- گرنگیی بەدەزگاکردن بۆ کۆمپانیاکانی سەرمایە هاوبەش بە خۆبینینەوە لە پێکەوەبەستنی ئاستی جێبەجێکردنی بەدەزگاکردن بە سەرکەوتنی کۆمپانیاکانەوە.
- گرنگی و پێویستیی هەبوونی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن بۆ هەر دامەزراوەیەک.
بەڕێوبەرێتی دامەزراوەی بەدەزگاکردن بۆ بەڕێوەبەران سوپاسگوزاری خۆی دەردەبڕێت بۆ بازاڕی بۆرسەی عێراقی و بە تایبەت سەرۆکەکەی مامۆستا (تەها عبد السلام) و ئەو کەسانەی کە لە بازاڕەکەدا کار دەکەن بۆ هەموو پشتگیری و ڕێکخستنێک کە هەستابوون پێی بۆ سەرخستنی ئەم کۆڕە.
بۆ زانیاری زیاتر و خۆتۆمارکردن بۆ بەرنامەکانی ڕاهێنان، دەتوانی پەیوەندی بکەیت بە دامەزراوەی بەدەزگاکردن بۆ بەڕێوەبەران لە ڕێگەی:
پەیوەندیکردن بە تەلەفون یان ئیمەیڵ:
+964 (0) 750 8787873 / +964 (0) 750 8787872 / ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
یان سەردانیکردنی وێبسایتی دامەزراوەکە: www.iraqi-iod.org
یان نووسینگە فەرمییەکانی دامەرزاوەکە:
بەغداد: الکردە – کۆڵانی ئوتێلی بورج حیاة – تەلاری محطة.
هەولێر: گوڵان – یەکێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکان – نهۆمی چوارەم
http://iraqi-iod.org/ku/media-center/news/484#sigProGalleria28d890530d