کاریگەرییەکان

کاریگەریی خزمەتگوزارییەکانی GIoD لەسەر کڕیارەکانمان

گروپی عەسرییە:

فەرمانبەران و بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکە لە خولەکانی گەشەپێدانی ئێمەدا بەشدارییان کرد، ئەمەش کارکردنی کۆمپانیاکەی ڕێکوپێکتر کرد و بەرەوپێش برد لەم ڕووانەوە:

  • پێکهاتەی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری بەپێی بنەماکانی بەدەزگاکردن ڕێکخرایەوە، ئەمەش بە شێوەیەکی ئەرێنی لە کارکردن و دیدگای کۆمپانیاکەدا ڕەنگی داوەتەوە.
  • زیادکردنی ئەندامی سەربەخۆ بەپێی بنەماکانی بەدەزگاکردن، ئەمەش دیدێکی جیاوازی بۆ کۆمپانیاکە زیاد کرد و دەرگای پەیوەندیی نوێی کردووەتەوە، بەمەش دەروازەی هاریکاری و وەبەرهێنان بە ڕووی کۆمپانیادا کرایەوە.
  • نووسینی پێناسەی پیشەیی بۆ فەرمانبەرانی کۆمپانیا، ئەمەیش ئەرکەکانی جیا کردووەتەوە و دەستەڵاتەکانی دابەش کردووە کە کاریگەرییەکی ئەرێنییان لەسەر بەرهەمدارێتی فەرمانبەرەکان و چالاکی و ئاسانی کارکردن و چاککردن و ڕێکخستنی ژینگەی کارکردن و کەمکردنەوەی کێشەکان هەبووە.
  • بڕی دوو ملیۆن دۆلار لەلایەن خاوەن پشکەکانەوە وەبەرهێنان کراوە لە ئەنجامی لەخۆگرتنی کلتوری بەدەزگاکردن و زیادبوونی ئاشکراکردن و شەفافییەت و ئەو گۆڕانکارییانەی کە لێیانەوە دەرچوون و بوونەتە هۆی بەرەوپێشبردنی کارامەیی.

 

 

 

بانکی ئیسلامیی نێودەوڵەتی:

فەرمانبەران و بەڕێوەبەرانی بانکەکە لە خولە ڕاهێنانییەکانمان بەشدار بوون کە لە بانکەکە لەسەر بابەتی بەدەزگاکردن ئەنجام درا بوو، کە بووە هۆی ڕێکخستن و بەرەوپێشبردنی کارامەیی بانکەکە لە ڕووی:

  • پاڵاوتنی ئەندامێکی سەربەخۆ بۆ ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری بە پێی بنەماکانی بەدەزگاکردن، ئەمەیش دیدێکی جیاوازی بە بانکەکە دا و دەرگای پەیوەندیی نوێی کردەوە، لە ئەنجامدا دەروازەی هاریکاری و وەبەرهێنانی نوێی بەڕوودا کرایەوە
  • وەکو بەشێک لە پرۆسەی گۆڕینی ستراتیژی بانکەکە، ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیای KPMG کرا بۆ ڕێکخستنی ژینگەی کارکردن.
  • بەرەوپێشبردنی کارامەیی و ڕێکخستنی ژینگەی کارکردن لە ڕێگەی دووبارە پێکهێنانەوە ئەو لیژنانەی سەر بە ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنن و میکانیزمی ناردنی ڕاپۆرت و ڕۆڵ و دەستەڵاتەکانی وردبینی دەرەکی
  • بە ئامانجی گەیشتن بە ئاستی گەشەکردنی دامەزراوەیی 5.2 لە ماوەی 5 ساڵدا و بەدیهێنانی لەخۆگرتنی دارایی، وەبەرهێنان بە زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلار کراوە بۆ چەسپاندنی بەدەزگاکردنی تەکنیکی زانیارییەکان لە ڕێگەی جێبەجێکردنی:

‏1- 1. چوارچێوەکانی کارکردنی Cobit 5 و ITIL

‏2. ستانداردەکانی ISO 31000, ISO 9001, ISO 20000, ISO 27001, ISO 22301

‏3. سیستەمە ئەلیکترۆنییەکانی EFS, Wallet, BI, DR Site, CBS و زیاتر