هاوبەشەکانمان

هاوبەشەکانمان

دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی IFC سەر بە کۆمەڵەی بانکی نێودەوڵەتی:

دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی IFC / ئەندامی کۆمەڵەی بانکی نێودەوڵەتی بە هاوبەشی ستراتیجیمان دادەنرێت. دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی IFC دامەزراوەیەکی دارایی نێودەوڵەتییە کە خزمەتگوزاری وەبەرهێنان، ڕاوێژکاریی و کارگێڕی دارایی دابین دەکات بۆ هاندانی گەشەکردنی کەرتی تایبەت لە وڵاتاندا.

 

 

کۆمپانیای ئەحمەد الجبوری و هاوبەشەکانی

کۆمپانیایەکی تایبەتە بە گەشەپێدانی سەرچاوە مرۆییەکان و ڕاهێنان لە بواری زانستی دارایی و ژمێریاریی و ڕامیاریدا. کۆمپانیای جبوری هاوبەشی پەروەردەیی دەستەی ژمێریاران و وردبینانی دامەزراوە ئیسلامییە داراییەکانە (ایوفی). هەروەها هاوبەشی کۆنگرەی عەرەبییە بۆ ژمێریارە یاساییەکان و، هاوبەشی پەروەردەیی پەیمانگای ژمێریارە یاساییەکانە لە ئینگیلتەرا و وێلز بۆ بڕوانامەی باوەڕپێکراو لە IFRS و ئەنجومەنی گشتیی بانکەکان و دامەزراوە داراییە ئیسلامییەکان.

 

یەکێتی بانکە تایبەتەکانی عێراق:

  • یەکێتی بانکە تایبەتەکانی عێراق دامەزراوە لە ڕێکەوتی 5/5/2004 بە بەشداریکردنی نوێنەرانی ئەو نۆزدە بانکە تایبەتانەی کە لەو کاتەدا لە کاردابوون و، لە ساتی دروستبوونیەوە یەکێتییەکە کاری کردووە بۆ بنیاتنانی پەیوەندییەکی تووند لەگەڵ دەسەڵاتی داراییدا کە خۆی دەبینییەوە لە بانکی ناوەندیی عێراقی.
  • دووپاتکردنەوەی پەیوەندییە هەرەوەزییەکانی نێوان ئەندامانی یەکێتی و، پاراستنی ماف و سوودە هاوبەشەکانیان بە گرنگترین ئامانجەکانی دادەنرێت، سەرباری گەشەپێدان و شایەستەکارییکردنی کادرە مرۆییەکان لە بانکەکاندا لە ڕێگەی بەشداریپێکردنیان لە خولەکانی مەشقپێکردن بە مەبەستی نوێکردنەوەی کاری بانکی.
  • نوێنەرایەتیکردنی بانکە تایبەتەکان لە عێراق و دەرەوەیدا و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و ڕۆشنبیری بانکی لە نێوان فەرمانبەرانی بانکدا و دەربڕینی ڕا و ڕاوێژکردن دەربارەی دەستوور و یاسا پەیوەندیدارەکان و بەهێزکردنی کاری هەرەوەزی لە نێوان نوێنەرانی بانکە عێراقییەکان (تایبەت و حکومی) و هەروەها لەگەڵ بانکە عەرەبی و بیانییەکاندا بە مەبەستی گۆڕینەوەی زانیاری و ئەزمون بە ئامانجی بنیاتنانی بنچینەیەک بۆ لێکتێگەیشتن لە نێوان بەڕێوبەرایەتییەکانی بانکە عێراقییەکاندا.
  • یەکێتییەکە بە شێوەیەکی تایبەت گرنگی بە هەرەوەزی لەگەڵ دامەزراوە و دەستە عەرەبی و بیانییە خاوەن ئامانجە هاوبەشەکان و هەرەوەزی لەگەڵ دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە هەموو بوارەکاندا بۆ خزمەتی دۆزەکانی گەلی عێراقی، دەدات.