ڕاوێژکاری

ڕاوێژکاری

ڕاوێژکاری

خزمەتگوزارییە ڕاوێژکارییەکان

 

ئەو سوودە چییە کە کۆمپانیاکەتان لە جێبەجێ کردنی بەڕێوەبردنی کۆمپانیا بەدەستی دێنێت؟

 کۆمپانیا و دامەزراوەکان بە شێوەیەکی بەردەوام ھەوڵی بەرەو باشتر دەدەن لە ڕێگەی بەھێز کردنی تواناکانیان لە کێبڕکێ و بەردەوامیدان لە نێو بازاڕێک کە بواری ھەڵەی تیادا نییە. بەڕێوەبردنی کۆمپانیا بە بەردی بناخەی بەردەوامیی کۆمپانیاکان دادەنرێت و لێرەوە گرنگییە گەورەکەی دەردەکەوێت بەبێ گوێدان بە قەبارە و جۆری کۆمپانیا. گرنگترین ئەو سوودانەی کە کۆمپانیاکان لە جێبەجێ کردنی بەڕێوەبردنی ڕاست و دروست بەدەستی دێنن، ئەمانەی خوارەوەن:

  • یارمەتیدان لە بەدەستھێنانی پشتیوانیی دارایی دەرەوە
  • بەھێز کردنی ئاستی بەجێھێنان و باش کردنی کارامەیی بەکارخستن
  • کەم کردنەوەی تێچوونی سەرمایە
  • باش کردنی ئاستی متمانە و ناوبانگیی کۆمپانیا
  • بەدامەزراوەیی کردنی کۆمپانیا خێزانییەکان

 

 

پەیمانگای عێراقی بۆ بەڕێوەبەران چ خزمەتگوزارییەکی ڕاوێژکاری لە بواری بەڕێوەبردنی کۆمپانیادا پێشکەش دەکات؟

پەیمانگای عێراقی بۆ بەڕێوەبەران کۆمەڵێکی زۆر لە خزمەتگوزاریی ڕاوێژکاری لە بواری بەڕێوەبردنی کۆمپانیا پێشکەش دەکات، لەوانەش:

 

  • ھەڵسەنگاندنێکی گشتگیری بۆ پیادەکردنەکانی بەڕێوەبردنی کۆمپانیا و پلانەکانی گەشەپێدان
  • ھەڵسەنگاندنی ئەنجوومەنی کارگێڕی
  • گەشەپێدانی توانای ئەنجوومەنی کارگێڕی
  • گەشەپێدانی سیستەمی بەڕێوەبردنی کۆمپانیا خێزانییەکان
  • گەشەپێدانی بەڕێوەبردنی دامەزراوە مامناوەندی و بچووکەکان
  • یارمەتیدان لە دامەزراندنی ئەندامانی سەربەخۆی ئەنجوومەنی کارگێڕی
  • جێبەجێ کردنی بەڕێوەبردنی کۆمپانیا:
  • یارمەتیدان لە دانانی نامیلکە و بەڵگەنامەدا
  • یارمەتیدان لە دانانی سیاسەتی دەرخستندا
  • یارمەتیدان لە دانانی سیستەمی چاودێریی ناوخۆیی و وردبینیی ناوخۆیی (ژینگەی چاودێری)
  • ڕاھێنانی ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕی
  • پێشکەش کردنی ڕاوێژکاری لە دانانی ستراتیژ و تەکنیکەکانی ئامادە کردن و بەڕێوەبردنی گرێبەستەکان و ڕێگرتن لە مەترسییە دارایی و یاساییەکان
  • ێشکەش کردنی ڕاوێژکاری لە تەکنیکە پێشکەش کراوەکان بۆ ئاشکرا کردنی ساختەکاری لە گرێبەستەکان و دیار کردنی ئەو گرێبەستانەی مایەی ھەڵوەشاندنەوەن
  • پێشکەش کردنی ڕاوێژکاری بۆ کۆمپانیا تۆمار کراوەکان لە بازاڕی کاغەزی داراییدا
  • پێشکەش کردنی ڕاوێژکاری بۆ کۆمپانیاکانی دڵنیایی