هەواڵ و چالاکیەکان

سوپاس و پێزانینی ڕۆڵی دامەزراوەی بەدەزگاکردن بۆ بەڕێوەبەران لە لایەن سەرۆکی یەکێتی بانکە تایبەتەکانی عێراق

سوپاس و پێزانینی ڕۆڵی دامەزراوەی بەدەزگاکردن بۆ بەڕێوەبەران لە لایەن سەرۆکی یەکێتی بانکە تایبەتەکانی عێراق

سوپاس و پێزانین پێشكەش بە ڕۆڵی گرنگی (دامەزراوەی بەدەزگاکردن بۆ بەڕێوەبەران GIoD) کرا، کە هانی جێبەجێکردنی (بەدەزگاکردن / کارگێڕیی سوودبەخش) دەدات، لە لایەن بەڕێز (ودیع نوری الحنطل) / سەرۆکی یەکێتیی بانکە تایبەتەکانی عێراق و ئەندامی ئەنجوومەنی دەستپاکانی دامەزراوەی بەدەزگاکردن بۆ بەڕێوەبەران، لە كۆڕبەندی نەینەوا بۆ وەبەرهێنان کە لە ڕێکەوتی (3-5/12/2019) ئەنجامدراوە لە ئوتێلی دیڤان بە سپۆنسەر و ڕێکخستنی USAID و، بە ئامادەبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان، حکومەتی عێراق و حکومەتی ئەمریکا و بە بەشداریکردنی چەندین وەبەرهێنی ئەمریکی و ئەوروپی و عێراقی بە ئامانجی دووبارە بنیاتنانەوە و وەبەرهێنانەوە لە نەینەوادا.

بەڕاستی عێراق کەمیی ئەزموون، عەقڵ و دارایی نییە بەڵکو کەمیی بەڕێوەبردنی باش و بەکارهێنانی دروستی سەرچاوەکانمان هەیە، کە خۆی دەبینێتەوە لە جێبەجێکردنی بەدەزگاکردن، بە جۆرێک بە ئامانجی بنیاتنانی بنچینەی دروست و بەهێزی دامەزراوەکان، جا ئیتر کەرتی گشتی بێت یان تایبەت، پێویست دەکات بەدەزگاکردن جێبەجێ بکرێت. کە دەستەبەری ڕاکێشانی وەبەرهێنان و بەردەوامی کۆمپانیاکان دەدات لە نەوەکانی داهاتوودا و، هەروەها دەستەبەری زیادبوونی قازانج و چالاککردنەوەی ژینگەی چاودێری دەدات کە سنوور بۆ گەندەڵی دادەنێت.