هەواڵ و چالاکیەکان

واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ یەکێتی بانکە تایبەتەکانی عێراق

واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ یەکێتی بانکە تایبەتەکانی عێراق

دامەزراوەی بەدەزگاکردن بۆ بەڕێوەبەران لەگەڵ یەکێتی بانکە تایبەتەکانی عێراق واژۆی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد لە شاری هەولێر، بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی کارپێکردنەکانی بەدەزگاکردن لە کەرتی تایبەتدا، بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری بە گرنگییەوەی، و زیادکردنی توانای دامەزراوە بانکییەکان بە جۆرێک لەگەڵ پێویستییە جیهانییەکاندا یەکبگرێتەوە بۆ خزمەتکردنی کەرتی بانکی.

ڕێککەوتننامەکە لە لایەنی دامەزراوەی بەدەزگاکردن بۆ بەڕێوەبەرانەوە لە لایەن بوشرا ئەمینەوە واژۆ كراوە و لە کاتێکدا لە لایەنی یەکێتی بانکە تایبەتەکانەوە لە لایەن بەڕێوبەری جێبەجێکار عەلی تارق واژۆ کرا و، بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتییەکە مامۆستا وەدیع ئەلحەنتەل، سکرتێری گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی پێشوو مەهدی ئەلعەلاق و، بەڕێوبەری گشتی بەڕێوبەرایەتی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی هەرێمی کوردستان ئەكرەم محەمەد جەمو، لەگەڵ چەند دامەزراوەیەکی خۆجێیی و جیهانی وەکو بانکی ناوەندی عێراقی و بانکی نێودەوڵەتی.