هەواڵ و چالاکیەکان

پەیمانگای عیڕاقی بۆ بەڕێوەبەران پێویستی بە بەڕێوەبەری جێبەجێکار ھەیە بۆ لقی بغداد

پەیمانگای عیڕاقی بۆ بەڕێوەبەران پێویستی بە بەڕێوەبەری جێبەجێکار ھەیە بۆ لقی بغداد

کارتی پێناسی پیشەیی بەڕێوەبەری جێبەجێکردن

ئامانج و مەبەست لە پیشە:

هاوئاهەنگکردن و بەرەوپێشبردنی کارەکانی پەیمانگە، پێشنیارکردنی هەلە ڕەخساوەکان بۆ وەبەرهێنان، دانانی پلانگەلی چارەنووسساز بۆ بڵاوبوونەوە، سەرپەرشتیکردنی بەڕێوەچوونی دامەزراوەکە و پلاندانان، بەشداریکردن لە داڕشتنەوەی ئامانجەکان و نەخشەکێشان، هەروەها بەرپرسە لە ئامادەکردنی بەرنامەگەلی جێبەجێکردن بۆ پلانە باوەڕپێکراوەکان و، کاراکردن و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئەمینداران لەسەر زەویی واقیع.

سەرۆکی ڕاستەوخۆ:

  • سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەمینداران
  • جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەمینداران

ئەرک و بەرپرسیارییەکان:

١. بەڕێوەبردنی کارەکانی دامەزراوەکە بە کارامەیی و چالاکییەکی وەها کە خزمەت بە ئامانج و بەرژەوەندیی دامەزراوەکە بکات، هەروەها کارکردن بۆ بەرزکردنەوەی ناوی دامەزراوەکە و ڕیکلامکردن بۆ بەرهەمەکانی.

٢. بەشداریکردن لە دانانی ئامانجە سەرەکییەکاندا بۆ دامەزراوەکە و بەشداریکردن لە داڕشتنەوەیاندا.

٣. بەشداریکردن لە دانانی پەیکەری ڕێکخستنی دامەزراوەکەدا و پێداچوونەوەی و وردبینیکردنی پێش خستنەڕووی لە ئەنجوومەنی ئەمینداران.

٤. بەرپرسە لە دابەشکردنی ئامانجە سەرەکییەکان بۆ ئامانگەلێکی لاوەکیی هەر بەڕێوەبەرایەتییەک بە هاوکاری لەگەڵ بەڕێوەبەری ئیدارەکەدا، بە شێوەیەک گەیشتن بە ئامانجە سەرەکییەکانی پەیمانگە مسۆگەر بکات.

٥. بەشداریکردن لە دانانی پلانەکاندا و پێشکەشکردنی ڕێنمایی و ڕاوێژ بە ئەنجوومەنی ئەمینداران.

٦. چاوخشاندنەوە بە پلان و بەرنامەکانی جێبەجێکردندا و لێکۆڵینەوە لێیان، بە هەمان شێوەی بووجەی جێبەجێکردن.

٧. ئامادەبوونی کۆبوونەوە وەرزییەکان و داڕشتنەوەی ڕاسپاردە و بڕیارە دەرچووەکان، هەروەها دانانی پرۆگرامەکانی جێبەجێکردن و پلانگەلی گونجاوی لاوەکی.

٨. چاوگێڕانەوەی کۆتایی بە بەرزکردنەوە و کرێیەکاندا لە کۆتایی هەموو ساڵەکاندا.

٩. چاوگێڕانەوەی کۆتایی بە بووجەی ساڵانەدا پێش خستنەڕووی لە ئەنجوومەنی ئەمینداران.

١٠. نواندنی دامەزراوەکە لە بەردەم کەسانی تردا، هەروەها لە بۆنە و ئاهەنگ و دیمانە فەرمییەکاندا.

١١. گرتنەبەری گشت ئەو بڕیارە پێویستانەی وا لە بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێکردن دەکەن پلان و ئەرکەکانی سەرشانی جێبەجێ بکات.

١٢. چاوگێڕانەوە بە یاسا کارپێکراوەکانی ناوخۆی دامەزراوەکەدا و ئەنجامدانی هەموارکردنەوەی پێویست و، جێگیرکردنیان لە لایەن فەرمانگە تایبەتەکانەوە و، گشتاندنیان بەسەر فەرمانبەر و کارگەرانی ناو دامەزراوەکەدا.

١٣. چاوگێڕانەوە بە فایل و گرێبەستەکانی فەرمانبەران و کارگەران و ئەرک و بەرپرسیاری و دەسەڵاتی هەر تاکێکدا و، ئەنجامدانی هەموارکردنەوەی پێویست بە گوێرەی داخوازیی بەرژەوەندیی کار.

١٤. چاوگێڕانەوە بەو گرێبەستانەدا کە دامەزراوەکە لەگەڵ لایەنە دەرەکییەکاندا دەیانبەستێت.

١٥. نامەگۆڕینەوە و ئاخاوتن لەگەڵ دامەزراوە حکوومی و بازرگانییەکان و یەکێتییەکان و سەندیکاکان و دامەزراوەکان و جگە لەمانەیشدا لە پەیمانگە هاوشێوەکان و ڕێکخراوەکان، بەوەی خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی دامەزراوەکە دەکات.

١٦. ڕێکخستنی پێوەندییەکانی نێوان بەشەکان و ئامرازەکانی ئاخاوتن بە پێی قووچەکی پیشەیی و سنووری پێکداچوونی ئەرک و دەسەڵاتەکان و، دانانی کەسی شیاو لە شوێنی شیاودا.

١٧. بەرزکردنەوەی ڕاپۆرتەکانی نیوەی مانگ و سەر مانگ و نیوەی ساڵ و سەر ساڵ بۆ ئەنجوومەنی ئەمینداران و، گوتوبێژکردن لەسەر ئەم ڕاپۆرتانە لە کۆبوونەوە وەرزییەکاندا.

١٨. چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە ئیدارییەکان ئیتر ناوخۆیی بن یان دەرەکی.

١٩. نوێکردنەوە و داهێنان لە چۆنێتیی بازاڕگێڕیی خزمەتگوزارییەکانی دامەزراوەکەدا و ڕاگەیاندنی دامەزراوە و ئاگەداربوون لە گۆڕانکارییەکان.

٢٠. گەڕان بە دوای دەرفەتگەلی نوێدا بۆ بەرەوپێشبردنی کار و وەبەرهێنانەکان.

٢١. سەرپەرشتیکردنی دانان و هەڵسەنگاندنی ئەدای دارایی گشت لقەکانی دامەزراوەکە، بە هاریکاری لەگەڵ بەڕێوەبەری لقەکەدا و هەژمارکردنی ڕێژەی قازانجە داراییەکان و ئەو دەرئەنجامانەی کە لەسەر بناغەی کەرەستە بەردەستەکان بە دەست هاتوون.

٢٢. سەرپەرشتیکردنی دانانی پلانی ڕاهێنان بە فەرمانبەران و لێکۆڵینەوە لە جێبەجێکردنیان.

٢٣. دانانی پلانێک بۆ چالاکییەکانی ڕاگەیاندن و ڕیکلامکردن.

٢٤. پێوەندیکردن بە بریکارە دەرەکییەکانی ڕێکلامکردنەوە بۆ جێبەجێکردنی هەڵمەتەکانی ڕیکلامکردن.

٢٥. چەند ئەرکێکی تر کە لە لایەن ئەنجوومەنی ئەمیندارانەوە پێی دەستپێردرێن.

 بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە بەم ژمارەیە: ٠٧٥٠٨٧٨٧٨٧٣
یاخود ایمیل بنیرە بۆ: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.