بڵاگ

ڕاھێنانی بەنکە عێڕاقییەکان لەسەر ڕێبەری حوکمداری / کانوونی دووەم ٢٠١٩

ڕاھێنانی بەنکە عێڕاقییەکان لەسەر ڕێبەری حوکمداری / کانوونی دووەم ٢٠١٩

دامەزراوەی پارەدارکردنی نێودەوڵەتی بە ھاوکاری پەیمانگای عێڕاقی بۆ بەڕێوەبەران، ھەڵسا بە پێشکەشکردنی خولێکی ڕاھێنان لەسەر (ڕاھێنانی بەنکەکان لەسەر ڕێبەری حوکمداری) بۆ بەنکی ناوەندی عێڕاق و کۆمەڵێک لە بەنکە عێڕاقییەکان. ئەم کارەش لەلایەن شارەزایانی بواری حوکمداری دامەزراوەکانەوە د. محمد رضوان لە دامەزراوەی پارەدارکردنی نێودەوڵەتی IFC و ڕاھێنەری پەیمانگای عێڕاقی بۆ بەڕێوەبەران استاذ روھات زادە وە پێشکەشکرا.

ئەم خولی ڕاھێنانە لە ھۆڵێکی ڕۆتانا-ھەولێر لە ڕۆژانی ١٩-٢٢ ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ پێشکەشکرا.

ئامانج لەم خولە ڕاھێنانی بەنکەکان بوو لەسەر ڕێبەرێکی نوێ کە لەلایەن بەنکی ناوەندییەوە بە مەبەستی پراکتیزەکردنی لە بەنکەکاندا دەرچوێنرابوو.