ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن
د. وصفي طاهر صالح قهوجي - جێگرى سهرۆکی ئهنجوومهن
د. وصفي جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پدامەزراوەی بە دەزگاکردن بۆ بەڕێوەبەران-عێراقە، وەکو راهێنەری فەرمانڕەوایی کارزان ( حوکمة الشركات) کاردەکات لەگەڵ گروپی بانکی جیهانی-دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی. هەروەها کاردەکات لەگەڵ بانکی جیهانی بۆ پاڵپشتیکردنی کۆمپانیا خێزانیەکانی کەرتی تایبەت بۆ بەسیستەمکردن ورێکخستنی کار وچالاکیەکانیان. پرۆفیسۆری یاریدەدەرە لە بواری ئامار لە کۆلێژی بەڕیوەبردن وئابووری، زانکۆی سەڵاحەددین و ڕاگریی کۆلێژی بەڕێوەبردنی ئابووری / زانکۆی سەڵاحەددین بووە.
د.وصفي ئەندامی ئەنجومەنی راوێژکارەکانی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، ئەندامی لیژنەی باڵای گەشت وگوزاری کوردستانە لە نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی وپەیمانگای باڵای گەشت وگوزاری کوردستان، ئەندامە لە لێژنەی باڵای ئامادەکردنی پلانی ستراتیژی پارێزگای هەولێر. ئەندامە لە ئامادەکردنی سیاسەتی دامەزراندنی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی کاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەندامە لە لێژنەی باڵای نوێگەری کەرتی گشتی عێراق وهەرێمی کوردستان بە پاڵپشتی یونسکۆ ویونسئێف ویوئێن دی پی. ئەندامە لە لێژنەی باڵای پرۆگرامی دانيشتوانناسى(دیمۆگرافی) لە عێراق لەگەل یوئێن ئێف پی ئەی نوێنەرایەتی کوردستان دەکات وئەندامە لە لێژنەی باڵای سياسەتى دانيشتوان بە پاڵپشتی یو ئێن ئێف پی ئەی لەگەڵ وەزارتی پلان دانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەیە لە زانستی ئامارلە زانکۆی سەڵاحەددین-هەولێر/عێراق. بڕوانامەی ماستەری هەیە لە زانستی ئامار لە زانکۆی بغداد-عێراق، وبڕوانامەی دکتۆرای هەیە لە زانستی ئامار وکرداری وێنەی ژمارەیی لە زانکۆی بغداد/ عێراق.