ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن

د. دارا جليل خليل الخياط - ئەندامی بۆرد

د. دارا جليل خليل الخياط -  ئەندامی بۆرد

دارا جلیل الخياط ئەندامی ئەنجومەنی دامەزراوەی بە دەزگاکردن بۆ بەڕێوەبەران-عێراقە، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی گروپی کۆمپانیاکانی الخیاطە، هەروەها سەرۆکی ژووری بازرگانی وپیشەسازی هەولێرە، سەرۆکی ژوورە بازرگانی وپیشەسازیەکانی کوردستانە، جێگری سەرۆکی ژوورە بازرگانی وپیشەسازیەکانی عێراقە ، ئەندامێكى ئەنجومەنى بەڕێوبەرايەتى بازاڕى ئاڵوگۆڕی كوردستانە، ئەندامی ئەنجومەنی ئابووری / ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.

دارا جلیل الخياط هەلبژێردرا وەکو پیاوی ئابووری ساڵی 2014 لەلایەن تۆڕی ئەوروپی بۆ ئابووریناسان وبەڕێوەبەران.

 

بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەیە لە یاسا – زانکۆی مستنصرية، بڕوانامەی ماستەری هەیە لە کارگێڕی کار، بڕوانامەی دکتۆرای فەخری وەرگرتووە لە زانکۆی لاهای لە ساڵی 2014.