ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن
بهرێز تريسكا أحسان ياسين - ئەندامی بۆرد
تریسکە احسان بەڕێوەبەری جێ بەجێ کاری کۆمەڵگای پەروەردەیی باڵایە لە هەرێمی کوردستان. وە لە زۆرێك لە دامەزراوە ناوخۆیی ونێودەوڵەتی لە بوارەکانی سیاسی ویاسایی وپەروەردە وبەڕێوەبەردن کاردەکات. لە ساڵی ٢٠٠٥ هەلبژێردرا وەکو ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر.
تریسکە خەڵاتی ژنی داهێنەری وەرگرت لە جێگری سەرۆک کۆماری عێراق لەبەرامبەر پلانە ستراتیژیەکەی. وە بەشدارە لە باشکردنی مافەکانی مرۆڤ ، چالاکیە کلتوریەکان وهەموو هەنگاوەکانی تری بونیاتنانەوەی هەولێر.
تریسکە احسان بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەستهێناوە لە بەڕێوەبردن وئابووری لە زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر، وە لەوکاتەوە هەوڵی بۆ پیشەکەی داوە لە رێگای بەشداریکردن لە خولی جۆراوجۆر وپرۆگرامی ڕاهێنان، بۆ زانینی لایەنە جیاوازەکانی سیستەمەکانی پەروەردە وچۆنیەتی پێگەیاندنی نەوەی داهاتوو وبەتایبەتی ژنان لە هەرێمی کوردستان لە عێراق.