ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن
د. زكي حسين قادر - ئەندامی بۆرد
د.زکي قادر لە ئێستادا ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی بەریوەبەرانی کۆمپانیای سەڵاحەدین هۆڵدینگە، ئەندامی ئامادەکردنی سیاسەتی دامەزراندن(بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی ILO) وئەندامی بەشداربووە لە بنەماکانی ئابووری – وەزارەتی پەروەردەی کوردستان، ئەندامی پێداچوونەوەی یاسای کارە لە کوردستان، وئەندامی لێژنەی دیاریکردنی کەمترین کرێ لە وەزارەتی کاری کوردستان.
د. زکي قادر بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەیە لە ئابووری لە زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر، بڕوانامەی ماستەری هەیە لە هەمان بوار، دوای تەواوکردنی خوێندنی ئەرکی چەندین پرۆژەی پێدراوە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ توێژینەوە وپێشنیارکردنی بەرئەنجام لەسەر دامەزراندن، ئابوریناسی، یاسای کار، وکرێیەکان لە کوردستان. لە ٢٠٠٥ د.زکي بڕوانامەی دکتۆرای بەدەستهێنا لە ئابووری، زانکۆی سەڵاحەدین –هەولێر.