ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن

بەڕێز: وەدیع نووری عائید حەنزەل- سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی

بەڕێز: وەدیع نووری عائید حەنزەل- سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی

کاک وەدیع لەدایکبووی ساڵی (١٩٦٢)ە، لە عێراق و، لە خێزانێکدا لە دایک بووە و پێگەیشتووە کە لەسەر پەروەردەکردن و پێگەیاندنی ڕۆڵەکانی لەسەر خۆشویستنی کار و چاندنی ئەو بنەما و بەهایانەی بڕوای پێیانە و داکۆکییان لێ دەکات کاری کردووە، ئەمەیش هەر لە منداڵییەوە لەسەر ئاستی ئیداری و ئابووری گەلێک سیفەتی سەرکردایەتیی پێ بەخشیوە.

کاک وەدیع خوێندنی بنەڕەتی و زانکۆی لە عێراق تەواو کردووە و، ساڵی ١٩٨٤ وەک ئەندازیار لە کۆلێژی کشتوکاڵی زانکۆی بەغداد دەرچووە، تاکوو دواتر بە پێی بنەماگەلێک کە بۆی خۆی داناون  لێیان لا نادات، کار لەسەر درێژەدان بە خەونەکانی و دەستکردن بە کارە تایبەتەکانی بکات، بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی خۆشەویستیی زانست و زانیاری و پشوودرێژی و پێداگری لەسەر سەرکەوتن، بەرەو بەدیهێنانی خولیاکانی لە خزمەتکردنی عێراق و عێراقییەکان لە هەرکوێیەک بن، دەبات.

کاک وەدیع بە کارکردن لە کۆمپانیاکەی باوکیەوە، کە لە کۆتایی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا لە عێراق کاری دەکرد و، ئەو کات هێشتا قووتابیی خوێندگە بوو، دەستی بە ژیانی پیشەیی کردووە، لێهاتوویی و دووربینی و ورەبەرزییەکەی هۆکار بوون کە دواتر لە گەلێک ئەزمووندا ڕۆبچێت و چەندان کۆمپانیا لە عێراقدا بە تایبەت و لە ناوچەکەدا بە گشتی، دابمەزرێنێت.

کاک وەدیع لە زۆرێک لە پۆستە ئیدارییە چالاک و گرنگەکانی کەرتی تایبەتدا کاری کردووە، گرنگترینیان:

  • ئەندامی تیمی پسپۆرانی نیشتیمانی بۆ چاکسازیی ئابووری بە پێی فەرمانێکی دیوانیی ژمارە ١٤ی ساڵی ٢٠١٤.
  • سەرۆکی ڕابیتەی بانکە تایبەتەکانی عێراق.
  • دامەزرێن و سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕیی بانکی ئاشووری نێودەوڵەتی بۆ وەبەرهێنان _ عێراق، کە ساڵی ٢٠٠٥ دامەزراوە و کار لەسەر پەرەپێدانی بەرهەم و خزمەتگوزارییە بانکییە وەبەرهێنانییەکان دەکات، بە گوێرەی نوێترین ئامێرە تەکنەلۆژییەکان لە بواری کارەکاندا.
  • سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕیی کۆمپانیای گرووپی نێودەوڵەتیی حەنزەل لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە، تاکە بریکاری فڕۆکەوانیی ئیمارات لە عێراق.
  • سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕیی (جوهرة الخلیج) بۆ گەشتیاری و (جوهرة الخلیج) بۆ وزە (الشحن)ی دەریایی، کە بارەگاکەی لە دوبەی _ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبییە.
  • سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕیی کۆمپانیای عێراقی بۆ دەستەبەرییە بانکییەکان.
  • سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕیی کۆمپانیای پشتگیریکردنی پرۆژە بچووک و مامناوەندەکان (ICF_SME)، موڵکی کەرتی تایبەت و چەند بانکێکی عێراقی.
  • ڕاوێژکاری ئابووری لەگەڵ ڕێکخراوی بازرگانیی سەر بە (USAID)دا.
  • ئەندامی ئەنجوومەنی کارگێڕیی ئەنجوومەنی کاری عێراقی لە بەغداد _ عێراق.
  • کاک وەدیع لە زۆرێک لە کۆنگرە، کۆڕ و کۆبوونەوە ئابووری و بانکییەکاندا لە وڵاتانی جیاوای عەرەبی و ئاسیایی و ئەورووپاییدا، بەشداریی کردووە.
  • کاک وەدیع گەلێک خەڵات و دەستخۆشیی زۆرێک لە بەرپرسانی عەرەب و ئاسیایی و ئەورووپایی و، لە کۆمپانیا مەزنەکانەوە، بە دەست هێناوە.
  • لە لایەن خێمەی پێوەندیی جیهانییەوە لە ئەبوو زەبی _ دەوڵەتی ئیماراتی یەکگروو، وەک باڵوێزی بەختەوەریی جالییەی عێراقی لە ئیمارات، ناوی براوە.
  • لەگەڵ هونەرمەندی جیهانی (نوسەیر شەممە)ی سەفیری یونیسکۆدا و، بە هاوکاریی ئەمانەتی بەغداد، بەشداریی لە پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی ٢٠ گۆڕەپانی سەرەکیی بەغداددا کردووە.
  • ئێستایش لە هەڵمەتی خەڵکەکەماندا لە پێشکەشکردنی پێداویستیی شمەک و خۆراک بە ئاوارەکان لە عێراق، بەشدارە.

 

 

ڕاپۆرتێک لە بارەی چالاکیی کۆبوونەوەی شەوی ڕەمەزانەوە بە هاوکاری لەگەڵ ڕابیتەی بانکەکانی عێراقدا ٢٨ی ئایاری ٢٠١٨

پەیمانگەی عێراقی بۆ بەڕێوەبەران بە هاوکاریی ڕابیتەی بانکەکانی عێراق هەستان بە ڕێکخستنی ئێوارەکۆڕێک لە ڕەمەزاندا لە هەولێر، بە ئامادەبوونی دامەزراوەی بەخشینی نێودەوڵەتیی سەر بە گرووپەکانی بانکی نێودەوڵەتی و سەرۆکی سەندیکای کاشێران و سەرۆکی ڕێکخراوە ناحکوومییەکان، لەگەڵ ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ژمارەیەک لە بانک و دامەزراوە داراییەکان، لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی ئەمیندارانی ناوەندی ڕێکخستن بۆ بەڕێوەبەراندا.

ئامانجی ئەم ئێوارەکۆڕە ڕێککەوتن بوو لەگەڵ دامەزراوەی بەخشینی نێودەوڵەتیی سەر بە گرووپەکانی بانکی نێودەوڵەتیدا، بە مەبەستی ئەنجامدانی چەند کۆنگرەیەک لە بەغداد و بەسڕە، کە پێشکەشکردنی کۆڕ و شوێنکار لە خۆ بگرن، بە نیازی ناساندنی پەیمانگەی عێراقی بۆ بەڕێوەبەران لە عێراق بۆ مەودای گرنگییەکەی لە گرەنتیدانی بەردەوامبوونی دامەزراوەکان و ڕێگرتندا لە گەندەڵیی ئیداری و دارایی و فراوانترکردنی چالاکییەکانی بە درووستکردنی بازاڕگەلی نوێ.

لە دەستپێکی ئێوارەکۆڕەکەدا، بەڕێز وەدیع حەنزەل، سەرۆکی ڕابیتەی بانکەکانی عێراق، بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و، گرتە ڤیدیۆیەکی چالاکییەکانی ڕابیتە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا و ئەو دەستپێشخەرییە کۆمەڵگەییانەی پێشکەشی کردوون، سەرباری ئەو کۆنگرە نێودەوڵەتیانەی لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق بەستوونی، خرایە ڕوو.

بەڕێز وەدیع حەنزەل، سەرۆکی ڕابیتە، ئاماژەی بەوە کرد کە ڕابیتەی بانکەکانی عێراق گرنگییەکی زۆر دەدات بە جێبەجێکردنی ڕێکخستن (حوکمة) لە سەرجەم ئەو دامەزراوانەدا کە لە ناوخۆی وڵاتدا کار دەکەن، چونکە چالاکییان زیاتر دەکات، ئەمەیش بە شێوەیەکی ئەرێنی لە ئابووریی وڵاتدا ڕەنگ دەداتەوە، ڕابیتەیش ئامادەیە ببێتە هاوبەشێکی ستراتیژیی ئەو دامەزراوە بیانییانەی دەخوازن ڕێکخستن لە ناوخۆی عێراقدا جێبەجێ بکرێت، گوتیشی بانکەکانی عێراق دەستیان بە  جێبەجێکردنی حەوکەمە کردووە، کە ئەمەیش دەبێتە هۆی زیاتربوونی خزمەتگوزارییە بانکییەکان، ئاماژەی بەوەیش کرد پەرەسەندنی ئابووریی عێراق بەوە دەبێت کە بواری زیاتر بە کەرتی تایبەت بدرێت و حکوومەت ئاساکاری لە لێپێچینەوەکانیدا بکات و، لە ڕێگەی بەشداریپێکردنییەوە لە سەرجەم کەرتە ئابوورییەکاندا کۆتایی بە گرفتەکانی ئەم کەرتە چالاکە بهێنرێت، سەرنجی بۆ ئەوەیش ڕاکێشا کە ئەزموونەکانی جیهان سەلماندوویانە کە تاکە چارەسەری دامەزراندنی ئابووری لە ڕێگەی کەرتی تایبەتەوە، کە حەوکەمە جێبەجێ بکات، دەبێت.

لە لایەکی ترەوە سەرۆکی نێردەی دامەزراوەی بەخشینی نێودەوڵەتی لە عێراق کە سەر بە گرووپی بانکی نێودەوڵەتییە، ئاماژەی بەوە کرد سەرژمێرییەکان دەرخەری ئەوەن کە ئەگەری بەردەوامبوونی دامەزراوەکان لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر بریتییە لە ٣٣%، بە شێوەیەک ڕێکخستن (حوکمة) بەردەوامبوونیان مسۆگەر دەکات.

بەڕێز زیاد بەدر ئاماژەی پێ دا کە دامەزراوەی بەخشینی نێودەوڵەتی پشتگیریی پرسی ڕێکخستن دەکات و چەند دەستەیەکی بۆ ڕێکخستن و چەند دامەزراوەیەکی بۆ بەڕێوەبەران لە زۆر وڵاتێک دامەزراندووە، بۆ نموونە ناوەندی ڕێکخستن بۆ بەڕێوەبەران لە هەولێر، کە ماوەی ساڵێکە دامەزراوە و، چیرۆکی سەرکەوتنی لە ئەنجوومەنی هاوئاهەنگی ئەمینداراندا دیارە، ئاماژەی بەوەیش دا کە دامەزراوەی بەخشینی نێودەوڵەتی ئامادەیە بۆ پشتگیریی ماددی و مەعنەویی ناوەندی ڕێکخستن و پێشکەشکردنی ڕاهێنەران بۆ گەیاندنیان بە ئاستی داواکراو و، کار لەسەر ئەوە دەکات لە پارێزگاکانی تری عێراقدا دایبمەزرێنێت، بە شێوەیەک هەنگاوی دواتری ناوەندەکە بریتییە لە دامەزراندنی لە بەغداد، بۆ سەرکەوتنی ئەم هەنگاوەیش دەبێت هاوبەشیکردن هەبێت، چونکە هاوبەشیکردن لەگەڵ ڕابیتەی بانکەکاندا گرنگە، بۆیە پێویستە بە دوای هاوبەشی تردا بگەڕێین بۆ فراوانترکردنی ئەزموونی سەرکەوتوو لە سەرجەم عێراقدا.

هەروەها بەڕێز مەحموود ڕەئووف کەریم، سەرۆکی ناوەندی ڕێکخستن بۆ بەڕێوەبەران، لە گوتەیەکدا ئامانجی دامەزراندنی پەیمانگەکەی خستە ڕوو، کە بە داواکارییەکی دامەزراوەی بەخشینی نێودەوڵەتیی سەر بە گرووپی بانکی نێودەوڵەتی بووە، بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت لە عێراقدا، لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی ڕێکخستن و جێبەجێکردنیەوە لە دامەزراوەکانی عێراقدا.

سەرۆکی پەیمانگەکە لە گوتەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە پشتگیریکردنی دامەزراوەی بەخشینی نێودەوڵەتی بۆ ناوەندەکە خۆی لە خۆیدا هێز و پارێزگاری و ڕاستگۆیی و گرنگی بە پەیمانگەکە دەبەخشێت لە سەرخستنی ئەم ئەزموونە بێوێنەیەدا بۆ پشتگیریکردنی کەرتی تایبەت.

هەروەها لە لایەن دکتۆر سەلیم لازاری بەڕێوەبەری جێبەجێکردنەوە بە وەکالەت، بە تێروتەسەلی  پەیمانگەی عێراقی بۆ بەڕێوەبەران خرایە ڕوو، بە شێوەیەک پەیمانگەکە ناسێندرا و باس لە خزمەتگوزارییەکانی لە بواری ڕاهێنان و ڕاوێژکردن و توێژینەوەکاندا، کرا.