Print this page

هەواڵ و چالاکیەکان

وۆرکشۆپی (گرنگی بەدەزگاکردن بۆ کۆمپانیاکانی سەرمایە هاوبەش)

وۆرکشۆپی (گرنگی بەدەزگاکردن بۆ کۆمپانیاکانی سەرمایە هاوبەش)

دامەزراوەی بەدەزگاکردن بۆ بەڕێوەبەران بە هاوکاری لەگەڵ دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی IFC سەر بە کۆمەڵەی بانکی نێودەوڵەتی و بازاڕی بۆرسەی عێراقی هەستاوە بە پێشکەشکردنی وۆرکشۆپێک دەربارەی (گرنگی بەدەزگاکردن بۆ کۆمپانیاکانی سەرمایە هاوبەش) لە ڕێکەوتی 19/8/2019 لە هۆڵی وەبەرهێنەران لە تەلاری بازاڕی بۆرسە – بەغداد. و لە لایەن مامۆستا (ئەحمد ئەلیاسری)ی بەڕێزەوە پێشکەشکرا و، زیاد لە 40 دامەزراوە ئامادەی وۆرکشۆپەکە بوون.

ئامانجی وۆرکشۆپەکە بریتی بوو لە:

  1. ناساندی دامەزراوەی بەدەزگاکردن بۆ بەڕێوەبەران و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی لە بواری بەدەزگاکردنی کۆمپانیاکاندا.
  2. بیرۆکەی بەدەزگاکردن و گرنگیی بۆ بەردەوامیی کۆمپانیاکان ڕوون کرایەوە.
  3. گرنگیی بەدەزگاکردن بۆ کۆمپانیاکانی سەرمایە هاوبەش بە خۆبینینەوە لە پێکەوەبەستنی ئاستی جێبەجێکردنی بەدەزگاکردن بە سەرکەوتنی کۆمپانیاکانەوە.
  4. گرنگی و پێویستیی هەبوونی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن بۆ هەر دامەزراوەیەک.

بەڕێوبەرێتی دامەزراوەی بەدەزگاکردن بۆ بەڕێوەبەران سوپاسگوزاری خۆی دەردەبڕێت بۆ بازاڕی بۆرسەی عێراقی و بە تایبەت سەرۆکەکەی مامۆستا (تەها عبد السلام) و ئەو کەسانەی کە لە بازاڕەکەدا کار دەکەن بۆ هەموو پشتگیری و ڕێکخستنێک کە هەستابوون پێی بۆ سەرخستنی ئەم کۆڕە.

بۆ زانیاری زیاتر و خۆتۆمارکردن بۆ بەرنامەکانی ڕاهێنان، دەتوانی پەیوەندی بکەیت بە دامەزراوەی بەدەزگاکردن بۆ بەڕێوەبەران لە ڕێگەی:

پەیوەندیکردن بە تەلەفون یان ئیمەیڵ:

            +964 (0) 750 8787873 / +964 (0) 750 8787872 / ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

یان سەردانیکردنی وێبسایتی دامەزراوەکە: www.iraqi-iod.org

یان نووسینگە فەرمییەکانی دامەرزاوەکە:

            بەغداد: الکردە – کۆڵانی ئوتێلی بورج حیاة – تەلاری محطة.

            هەولێر: گوڵان – یەکێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکان – نهۆمی چوارەم