Print this page

هەواڵ و چالاکیەکان

کۆنگرەی (دووبارە بنیاتنانەوەی نەینەوا)

کۆنگرەی (دووبارە بنیاتنانەوەی نەینەوا)

نوێنەری دامەزراوەی بەدەزگاکردن بۆ خانمە بەڕێوەبەرەکان (سازان عیماد) بەشداری کرد لە کۆڕبەندی نەینەوا بۆ وەبەرهێنان، کە لە ڕێکەوتی (4 – 5/12/2019) لە ئوتێلی دیڤان بە سپۆنسەر و ڕێکخستنی USAID و بە ئامادەبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق و حکومەتی ئەمریکا و بە بەشداری چەندین وەبەرهێنی ئەمریکی و ئەوروپی و عێراقی بە ئامانجی دووبارە بنیاتنانەوە و وەبەرهێنانەوەی نەینەوا.

خاتوو (سازان عیماد) لە بەشداریپێکردنیدا لە دانیشتنی دووەمدا ئاماژەی كرد بە: دۆخی ئێستای ئاڵووێری/وەبەرهێنان لە نەینەوا؛ بە مەبەستی بنیاتنانی بنچینەی دروست و بەهێزی کەرتی تایبەت، دەبێت بەدەزگاکردن جێبەجێ بکرێت کە دەستەبەری ڕاکێشانی وەبەرهێنان و بەردەوامیی کۆمپانیاکان دەکات بۆ نەوەکانی داهاتوو و زیادبوونی قازانج و ژینگەی چاودێری چالاک دەکات کە سنوور بۆ گەندەڵی دادەنێت.

و هەروەها ئاماژەیش بەوە کرا کە دامەزراوەی بەدەزگاکردن بۆ بەڕێوەبەران GIoD کاری کردووە لەگەڵ بانکی ناوەندی عێراقی لەژێر چاودێری و بە سپۆنسەری دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی IFC سەر بە کۆمەڵەی بانکی نێودەوڵەتی بۆ خزمەتکردنی کەرتی بانکی، بە جۆرێک کە زۆرینەی بانکە عێراقییەکان بەشدارییان لە خولەکانمان کردووە، و ئێستا کار دەکەین و سەرنجمان خستووەتە سەر خزمەتکردنی کۆمپانیاکان لە کەرتی تایبەتدا بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنان، بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی عێراق لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیریی بەدەزگاکردن کە دەستەبەری زیادکردنی خستنەڕوو دەکات لە لای کۆمپانیاکان، کە ئەمەش دەبێتە هۆی ڕاکێشانی وەبەرهێنەران.

وە هەروەها ئاماژەش بەوە کرا کە جیاوازی هەیە لە نێوان بەدەزگاکردن و حکومەتی ئەلیکترۆنی کە حکومەتی ئەلیکترۆنی بریتیە لەوەی کە مامەڵە و قەواڵەکان بە ئەلیکترۆنی بکرێن کە بە بەشێک یان بە هەنگاوێک دادەنرێت لە جێبەجێکردنی بەدەزگاکردنی ئەلیکترۆنی. لە کاتێکدا بەدەزگاکردن بریتیە لە بەڕێوەبردنی سودبەخش و بەدەزگاکردنی ئەلیکترۆنی مەبەست لێی سەرپەرشتی و چاودێری ئەلیکترۆنییە لەسەر دامەزراوەکە بە کەمترین نرخ و بەشێوەیەکی خێرا.

 

#usaid #ifc #GIoD #بەڕێوەبەران #بەدەزگاکردن